١. ئایا جارێكی تر ڕوو ئه‌داته‌وه؟
ئه‌گه‌ر جارێك تووشی ئاوسی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌حم بوویت ئه‌وا مه‌ترسی ڕوودانی بۆ جارێكی تر زیاتر ده‌بێت. وه له ڕاستیدا ئه‌م مه‌ترسیه نزیكه‌ی ١٠٪ زیاتر ده‌بێت. به شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێژه‌ی ئه‌م مه‌ترسیه له ناو خه‌ڵكدا ١ تا ٢٪ دایه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرنگه كه بیزانیت ئه‌وه‌یه كه ده‌رفه‌تی ئاوسیه‌كی ئاسایی دوای ئاوسیه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌حم زۆر زیاتره كه ئه‌وه‌ش ٥٠ هههتا ٨٠٪ ئه‌بێت.
٢. ئایا ده‌رفه‌تی من چه‌نده كه ئاوسییه‌كی ئاساییم ببێت؟
به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌رفه‌تی ئاوسییه‌كی ئاسایی له ٥٠٪ بۆ ٨٠٪ ده‌گۆڕێت. ئه‌گه‌ر ئاوسییه‌كی مایكرۆسكوپیت بۆ كرابێت ئه‌وا ترسناكیهكهت هه‌ندێك كه‌متر ده‌بێت هه‌ر ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه مه‌ترسی ئاوسی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌حم وه منداڵ له بار چوون له‌م گروپی نه‌خۆشانه‌دا زیاتره. ترسناكی ئاوسیه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌حم دوای ئاوسییه‌كی مایكرۆسكۆپی چوار جار زیاتر ئه‌بێت. دوای ئه‌وه‌ی كه ئاوسیه‌كه جێی خۆی ئه‌گرێت كه ئه‌وه‌ش دوای ماوه‌ی یه‌ك سێی یه‌كه‌می ئاوسیه‌كه ئه‌بێت، ئه‌وا مه‌ترسی ته‌واو كردنی ماوه‌ی ته‌واوی ئاوسی هه‌ر وه‌ك ئافره‌تێكی ئاسایی ده‌بێت.ترسناكی ئاوسی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌حم، سكه‌كه‌ت وه‌یان ئازاری منداڵ بونت وه‌یان منداڵ بونت زیاتر ئاڵۆزتر ناكات. پێویست ناكات به به‌رده‌وامی پزیشكی تایبه‌تمه‌ندی منداڵ بوون ببینیت هه‌ر ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه تووشی ئاوسییه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌حم بویته.
٣. ئایا كه‌ی خوێن به‌ر بوونم ده‌وه‌ستێت؟
خوێن به‌ربوون دوای ئاوسییه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌حم ئاساییه. ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی دڕانی ناوپۆشی ڕه‌حمه. ئه‌م خوێن بهربوونهش هه‌ر ته‌نیا ماوه‌ی بێ نوێژییهك ده‌خاێنێت. به‌ڵام ڕه‌نگه خوێن بهربوونهكهت هه‌ندێك زیاتر له ماوه‌ی ئاسایی بخاێنێت. ئه‌گه‌ر نیگه‌ران بوویت له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك، تكایه بچۆ بۆلای پزیشكه‌كه‌ت.
٤. كه‌ی ئه‌توانم هه‌وڵی سكێكی تر بده‌م؟
هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێز نیه دووپاتی ئه‌وه بكات كه سكبوونێكی زوو مه‌ترسی ئاوس بوونی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌حم زیاتر ئه‌كات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ده‌رمانی (میثوتركسه‌یت) تیمار كراویت، ئه‌وه باشتره ٣ مانگ چاوه‌ڕوانكه‌ی پێش ئه‌وه‌ی هه‌وڵی سكێكی تر بده‌یت. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه زانراوه ئه‌م ده‌رمانه كیمیاویه زیان به منداڵی ناو سك ئه‌گه‌یه‌نێت له قۆناغه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهاتنیدا. له‌به‌ر ئه‌وه وا باشه كه بابه‌تێكی بێ مه‌ترسی قه‌ده‌غه كردنی منداڵ بوون به‌كار بهێنرێت له‌و ماوه‌ی چاوهڕوانكردنهدا.
٥. پزیشكه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندووم كه كه‌ناڵی(فالووپ) یانم هه‌ڵدڕیوه. ئه‌مه چییه؟
نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ڵدڕینی كه‌ناڵی(فالووپ) بریتیه له دڕینێكی بچووك له سه‌ره‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه كه له‌وێوه سكه‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌حم لائه‌برێت. ئه‌و دڕینهش به‌جێ ئه‌هێڵرێت وه خۆی چاك ئه‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش وا ئه‌گه‌یه‌نێت كه هیچ به‌شێكی ئه‌و كه‌ناڵه لانابرێت. نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ڵدڕینی كه‌ناڵی(فالووپ) پێشنیار ئه‌كرێت ئه‌گه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌ی تر نائاسایی بێت.
٦. كه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌م بۆ كرا ههمووكهناڵی چه‌پم لابرا. ئه‌گه‌ر ته‌نیا به‌شێكی ئه‌و كه‌ناڵه لابرابایه، ئایا ده‌رفه‌تی منداڵبوونی ترم زیاتر ئه‌بوو؟
هه‌رچه‌نده ئه‌وه له بیركردنه‌وه‌یه‌كی ڕاست ئه‌چێت به‌ڵام به‌ڵگه‌كان وا پیشان ئه‌ده‌ن كه لادانی به‌شێك وه‌یان هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵه له نهشتهرگهریهكهدا ئه‌وه كار ناكاته سه‌ر ڕێژه‌ی بردنه ماڵه‌وه‌ی منداڵه‌كه.
٧. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاوسبوونهكهی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌حمم ته‌قیبوو، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی نائاساییم بۆ كرا (كردنه‌وه‌ی سك) نه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری به‌شێوه‌ی كونێك. ئایا ئه‌مه كار ئه‌كاته ده‌رفه‌تی ئاوسیم بۆ جارئكی تر؟
نه‌شته‌رگه‌ری به‌شێوه‌ی كردنه‌وه‌ی كونێك له سكدا سوودی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه بڕینێكی بچووكتر له سكدا ئه‌كرێته‌وه وه ماوه‌یه‌كی كه‌متر له نه‌خۆشخانه ئه‌مێنیته‌وه. وه‌هه‌روه‌ها چاكبوونه‌وه‌یه‌كی خێراتر وه گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار. هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه یه‌كێك له‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه چاكتر بێت له‌وی تر ده‌رباره‌ی ڕێژه‌ی ئاوس بوونی دوا به دواییدا.
٨. ئایا كه‌ی بێنوێژیهكهم ئه‌گه‌ڕێته‌وه؟
ئهگهربێنوێژیهكانت ئاسایی بوون پێش ئاووس بونت، ئه‌وه ئه‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بیت كه بێنوێژیه‌كه‌ت بگه‌ڕێته‌وه له‌ماوه‌ی ٤ تا ٦ هه‌فته‌دا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێنوێژیهكانت ناڕێك وپێك بوون به‌ر له ئاووس بوونه‌كه‌ت، ئه‌وا ڕه‌نگه جیاواز بێت. ئه‌گه‌ر به‌ته‌مای سكێكی تری وه بێنوێژیه‌كه‌ت نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌وا ئه‌بێ بچی پزیشكه‌كه‌ت ببینیت.
٩. ئه‌ی ئه‌گه‌ر گروپی خوێنم (نێگه‌تڤ) بوو؟
ئه‌گه‌ر ئه‌مه سكی یه‌كه‌مته پێویسته ده‌رزی “ئه‌نتی دی” ت لێ بدرێت، كه له ماسوولكه ئه‌درێت، له ماوه‌ی ٣ ڕۆژی تیمار كردنه‌كه‌ت. ئه‌گه‌ر دڵنیا نیت له گروپی خوێنت ئه‌بێ له‌و پزیشكانه‌ی كه تیمارت ئه‌كه‌ن بپرسی. گروپی خوێنت دیاری ئه‌كرێت له كاتی تیمار كردنی سكی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌حمت.
١٠. ئایا شتێك هه‌یه بیكه‌م بۆ قه‌ده‌غه كردنی ڕودانی سك بونی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌حم جارێكی تر؟
هیچ شتێك نیه كه بیكه‌یت بۆ قه‌ده‌غه كردنی ڕودانی سك بونی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌حم جارێكی تر. وه هیچ ده‌رمانێك نیه كه سوودێكی سهڵمێنراوی هه‌بێت وه‌هه‌روه‌ها بۆ قه‌ده‌غه كردنی لادانی كهناڵهكانت. باشترین شت بیكه‌یت ئه‌وه‌یه كه نه‌هێڵیت سكت ببێت به به‌كارهێنانی بابه‌ته‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی سك بون. هه‌روه‌ها ئه‌توانیت لاستیكی قه‌ده‌غه‌كردنی سك بون به‌كار بهێنیت. ئه‌گه‌ر گومانی ئه‌وه ئه‌كه‌یت كه ئیلتهابت هه‌یه، یهكسهرپهیوهندی بكه به پزیشكه‌كه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تیمار بكرێت. ئه‌گه‌ر سكت بوو، ئه‌بێ بزانی كه ڕه‌نگه تووشی سك بونی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌حم ببیته‌وه. به زوو زانین و یه‌كسه‌ر تیماركردنی ئه‌و شته گرنگه.
١١. ئایا ئه‌توانم سپرنگ (لولب) به‌كار بهێنم؟
ئه‌توانیت سپرنگ (لولب) به‌كار بهێنیت وه‌ك بابه‌تێكی قه‌ده‌غه‌كردنی سك بوون، ئه‌گه‌ر تووشی سك بونی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌حم بویته. هه‌ردوو چه‌شنی سپرنگ (لولب): سپرنگی مس وه‌یان هۆرمۆنی، بێ زیانن. هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێز نییه كه ئه‌م شتانه ببنه هۆی سك بونی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌حم. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سپرنگهكه كاریگه‌ر نه‌بوو وه تووشی سك بوون بویت، ئه‌وا ده‌رفه‌تی تووش بوونت به سك بونی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌حم هه‌ندێك زیاتر ئه‌بێت.
١٢. ئایا ئه‌توانم حه‌بی بچووكی قه‌ده‌غه‌كردنی سك بوون به‌كار بهێنم؟
ئه‌توانیت حه‌بی بچووكی قه‌ده‌غه‌كردنی سك بوون به‌كار بهێنیت. ئه‌گه‌ر ئه‌م حه‌بانه به ته‌واوی به‌كار بهێنرێت ئه‌توانێت به كاریگه‌ری قه‌ده‌غه‌ی سك بوون بكات. ئه‌گه‌رتۆ له‌و كه‌سانه‌ی كه ڕه‌نگه خواردنی حه‌به‌كانت له‌بیربچێت، ئه‌وه ڕه‌نگه ئه‌م حه‌بانه باشترین شێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی سك بوون نه‌بێت بۆت. به‌كار هێنانی ئه‌م حه‌بانه ڕاده‌ی ده‌رفه‌تی جارێكتر تووشبونت به (سك بونی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌حم) زیاد ناكات.
١٣. ئایا منداڵه‌كه‌ی ترم نائاسایی ئه‌بێت؟
سكبوونی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌حم نابێته هۆی مه‌ترسی په‌یدابوونی سكێكی نائاسایی له ئاینده‌دا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ده‌رمانی (میثوتركسه‌یت) تیمار كراویت، ئه‌وه باشتره ٣ مانگ چاوه‌ڕوانكه‌ی پێش ئه‌وه‌ی هه‌وڵی سكێكی تر بده‌یت. ئه‌گه‌ر سكت بوو له ماوه‌ی ٣ مانگی به‌كارهێنانی ده‌رمانی (میثوتركسه‌یت)، ئه‌بێت پزیشكه‌كه‌ت بتنێرێت بۆ لای پزیشكی تایبه‌تمه‌ند بۆ پشكنینی پزیشكی زیاتر. ئه‌توانیت له‌گه‌ڵ پزیشكه تایبهتمهندهكهدا باسی ئه‌و پشكنینه پزیشكیانهو بابه‌تی تیمارهكان بكه‌یت.
١٤. چی بكه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی سك بوونه‌كه‌م پۆزه‌تڤ بوو؟
زۆر گرنگه كه ئامۆژگاری پزیشكی وه‌رگریت له ماوه‌ی ٥ هه‌فته‌ی دواین بێنوێژیدا. ئه‌توانیت بچیت بۆ لای پزیشكه‌كه‌ی خۆت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. ڕه‌نگه ئه‌ویش بتنێرێت بۆ نه‌خۆشخانه بۆ ڵێكۆڵینه‌وه‌ی (ئه‌ڵتراساوند) چونكه پشكنینی سكه‌كه‌ت له‌ناو ڕه‌حم ئه‌بێته هۆی دڵنیایی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر شوێنی سكه‌كه دیار نه‌بوو دوای ئه‌نجامدانی پشكنینه پزیشكیه‌كان، ئه‌وا ئه‌بێ چاودێری زیاتری بۆ ڕێكبخرێت.
١٥. ئایا هه‌ر ئه‌بێ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی (قه‌یسه‌ری) م بۆ بكرێت؟
هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه دووپاتی ئه‌وه بكات كه نه‌شته‌رگه‌ری (قه‌یسه‌ری) پێویسته بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه تووشی سكبوونی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌حم هاتوون.